ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٩٦. واقیعاتی ساڵی سی
لە ساڵی سیدا سەعیدی بن عاس
بۆ «طبرستان» ڕۆیی بە ئیخلاس
بە سوپای چالاک حەمڵەی بردەوە
لەبەر نەقزی عەھد فەتحی کردەوە
ھەر لەم ساڵا بوو کە «عبدالرّحمان»
غەزای «باب»ی کرد بۆ نەشری ئیمان
لەم حەربەدا بوو حوزەیفەی ئەسرار
«صاحب السّرّ»ی ڕەسوولی نازدار
خیلافێکی دی لە ناوی یاران
لە قیرائەتی بەعزێ جێی قورئان
بۆلای خەلیفە کە گەڕایەوە
ئەو ئیختیلافەی بۆ گێڕایەوە
تێی گەیاند ئەگەر خیلاف بمێنێ
پایەی شکۆھی ئیسلام ئەشکێنێ
ئینجا عوسمانیش زوو بە ئیھتیمام
بۆ موحافەزەی قورئانی ئیسلام
داینا لیجنەیێ عولەمای عالی
بە ڕیاسەتی حەزرەتی عەلی
بە نووسینەوەی کەتەبەی ئەمین
حەوت نوسخەی نووسی قورئانی موبین
بە یەک سوورەت و بە یەک قەرائەت
سوورەت بە سوورەت، ئایەت بە ئایەت
ڕەوانەی کردن تەرەف بە تەرەف
تا وەری بگرن خەلەف لە سەلەف
«يَمَن» و «بَحرَين»، «بَصره» و «كوفه» و «شام»
«مكّه» لای خۆیشی مەسحەفی ئیمام
بوو بە یەک تەرتیب لە ھەموو شاران
شکڵی نووسین و خوێندنەوەی قورئان
ئیشێکی باش بوو بۆ دینی ئیسلام
بۆیە فەرمووبووی حەیدەری سەمسام
ئەگەر من ئەبووم خەلیفە و ئیمام
زوو ئەم تەرتیبەم ئەکرد بۆ کەلام

پەراوێز edit