ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٩٧. واقیعاتی ساڵی سی و یەک
لە ساڵی سی و یەک بە پێنجسەد پاپۆر
ھات لە ڕۆمەوە سوپاھێکی زۆر
لە ئەفریقادا ھەموو دابەزین
بە سەرکردەیی ئەمیر «قسطنطين»
بۆ موحارەبەی سوپاھی نەبەرد
زوو موعاوییە خۆی ئامادە کرد
سوپاکەی سەرکەوت بە لوتفی باری
بەم غەزا ئەڵێن غەزای «صواري»
پاش ئەم واقیعە «روم»ی تێشکان
نەما بۆ دڵیان قووەت و تەکان
ھەر لەم ساڵەدا بە قەزای جەببار
کوژرا «یەزدی جورد»، کوڕی شەھریار
وەھا مەشھوورە لەلای خوراسان
تورکان کوشتیان بە سەھل و ئاسان
پاش مەرگی عومەر ئەھلی خوراسان
لەسەر پەیمانی پێشوویان نەمان
جا لەم ساڵەدا «عبداللّه»ی عامیر
فەتحی کردەوە بە ئەمری ئامیر
ھەم دایگرتەوە «فارس» و «کرمان»
خاکی «سیستان» پاش نەقزی پەیمان

پەراوێز edit