ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٨٨. واقیعاتی ساڵی بیست و دوو
ساڵی بیست و دوو عەمری جوان مەرد
«طرابلس» و «برقه»ی فەتح کرد
لەم ساڵەدا بوو فەتحی «عەسقەلان»
موعاوییە بوو سەرۆکی یەلان
فەتحی کردەوە براکەی نوعمان
خاکی «ھەمەدان» پاش سەورە و توغیان
جەریر فەتحی کرد «قەزوین» و «زەنجان»
نەعیم خاکی «ڕەی» مەشھوور بە «تاران»
ھەم داگیری کرد «قومس» و «گورگان»
ھەم «طَبَرستان» بە ھێزی مەردان
بە ئەمری عومەر نەعیمی دڵ پاک
بوو بە کۆمەک و یاوەری سەمماک
تا داگیریان کرد بە سوڵح و پەیمان
تەواوی خاکی «ئازەربایجان»
لەم ساڵا بوو ھات سوراقەی مەنسوور
«باب»ی داگیر کرد وەکوو شێری سوور
لە بابەوە چوون بە عەزم و ئیمان
بەکیرە و حەبیب، حوزەیفە و سەلمان
بۆ خاکی «موقان» بۆ «لان» و «تفلیس»
ھەموویان داگرت بە ئەمری ڕەئیس
«عبد الرّحمان»ی ئیبنو ڕەبیعە
ئەم پاڵەوانەی پایە ڕەفیعە
بە ئەمری عومەر بە فەتح و زەفەر
ڕۆیی بۆ غەزای تورکی بەلەنجەر
عوتبە بنی فەرقەد شەجیعی مەشھوور
فەتحی کرد ھەموو خاکی «شارەزوور»
ھەم داگیری کرد خاکی «صامغان»
گەییە نزیکی ئازەربایجان

پەراوێز edit