شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: واقیعاتی ساڵی بیست و دوو ساڵی بیست و دوو عەمری جوان مەرد «طرابلس» و «برقه»ی فەتح کرد لەم ساڵەدا بوو فەتحی «عەسقەلان» موعاوییە بوو سەرۆکی یەلان فەتحی کردەوە براکەی نوعمان خاکی «ھەمەدان» پاش سەورە و توغیان جەریر فەتحی کرد «قەزوین» و «زەنجان» نەعیم خاکی «ڕەی» مەشھوور بە «تاران» ھەم داگیری کرد «قومس» و «گورگان» ھەم «طَبَرستان» بە ھێزی مەردان بە ئەمری عومەر نەعیمی دڵ پاک بوو بە کۆمەک و یاوەری سەمماک تا داگیریان کرد بە سوڵح و پەیمان تەواوی خاکی «ئازەربایجان» لەم ساڵا بوو ھات سوراقەی مەنسوور «باب»ی داگیر کرد وەکوو شێری سوور لە بابەوە چوون بە عەزم و ئیمان بەکیرە و حەبیب، حوزەیفە و سەلمان بۆ خاکی «موقان» بۆ «لان» و «تفلیس» ھەموویان داگرت بە ئەمری ڕەئیس «عبد الرّحمان»ی ئیبنو ڕەبیعە ئەم پاڵەوانەی پایە ڕەفیعە بە ئەمری عومەر بە فەتح و زەفەر ڕۆیی بۆ غەزای تورکی بەلەنجەر عوتبە بنی فەرقەد شەجیعی مەشھوور فەتحی کرد ھەموو خاکی «شارەزوور» ھەم داگیری کرد خاکی «صامغان» گەییە نزیکی ئازەربایجان ++++++++++++++++++++++