ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٨٥. واقیعاتی ساڵی ھەژدەھەمی ھیجری
لە ھەژدەدا ھات تاعوونی «عَمواس»
گەلێکی فەوتان لە کوبباری ناس
ڕێکەوت لەبۆ شام حەزرەتی عومەر
لە بیمی شەڕی ڕۆمی بەد سەمەر
پاش ئیستیشارە لە ڕێ گەڕاوە
خالیدی لەگەڵ خۆیا ھێناوە
لەپاش ڕزگار بوون لە تاعوونی عام
کەوتە ڕێ عومەر بۆ دیمەشقی شام
لە شاری شاما بیلالی ئەنوەر
جارێ بانگی دا بە ئەمری عومەر
بە یادی حەزرەت یاران ھاتنە جۆش
دڵیان ھاتە کوڵ بە وێنەی حەوجۆش
فرمێسکیان ئەڕشت بە وێنەی باران
کە بە خوڕڕەم بێ کاتی بەھاران
بەڵێ بە باس و «تذكار»ی یاران
چاوی موشتاقان ئەڕژێنێ باران
چەن خۆشە کە یار بۆ یاری گیانی
سینەی ببرژێ وەکوو بوریانی
بە جۆشی سینە و بە فرمێسکی چاو
ئیسراحەت بدا بە دڵ و ھەناو
ھەر لەم ساڵەدا عەمری کوڕی عاس
ڕۆیی لەبۆ میسر بە شەوکەت و باس
بە وەختێکی کەم قائیدی ڕەئیس
شاری «فرما»ی گرت، ھەم شاری «بليس»
بە چواردە مانگ قووەی بەھییە
فەتحی کرد شاری «اسكندريّه»
عەمری خاوەن دڵ «مصر»ی قەدیمی
کرد بە قەرارگای سوپای عەزیمی
لەوێ بینای کرد مزگەوتێ بە ئەمر
ناوی مەشھوورە بە جامیعی عەمر
لە ھەژدەوە بوو تا بیست و یەکەم
موددەی ئەم فەتحە بەبێ زیاد و کەم

پەراوێز edit