ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٨٦. واقیعاتی ساڵی نۆزدەی ھیجری لە غەیری میسرا
لە ساڵی نۆزدە گەیی بە عومەر
شکایەتنامە لە سەعدی سەروەر
ھەرچەند ڕازی بوو لە خولقی چاکی
عەزلی کرد لەسەر شکاتی شاکی
کردی بە والی «عبداللّه»ی عەتبان
بۆ خاکی بەسرە بە عەدل و ئیحسان
ئینجا ڕێکی خست «عبداللّه»ی سەروەر
سوپای «نەھاوەند» بە ئەمری عومەر
ئامیری سوپا نوعمانی ناو بوو
ئیدارەی حەربی گەلێ تەواو بوو
لەم سوپادا بوو حوزەیفەی یەمان
ساحێبی سیڕڕی ڕەھبەری زەمان
لەپاش ئەم حەربە داگیران یەکسەر
خاکی «صميره» و موڵکی «دینەوەر»
شاری «ماھان» و شاری «ھەمەدان»
فاتیح نەعیم بوو، شەقیقی نوعمان

پەراوێز edit