ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٨٤. واقیعاتی ساڵی حەڤدەی ھیجری
ھیرقەلی ڕۆمی لە ساڵی حەڤدە
ھاتە سەر سوپای ئەبوو عوبەیدە
لە شاری «حمصا» مەحسووری کردن
بۆ داوای کۆمەک مەجبووری کردن
کە پێیان گەیشت ئیمدادی عێراق
ھیرقەلیان شکاند بە عەونی خەللاق
ھەر لەم ساڵەدا سوپای سەعدییە
«جزیرە»یان گرت ھەم «ارمينيّه»
لەم ساڵا ڕۆیی عەلای «حضرمي»
بۆ شەڕی «اصطخر» بە دەروون گەرمی
لەم ساڵا گیرا «شووشتەر» و «ئەھواز»
لەگەڵ «رامھورموز» بە مەیل و نیاز
لەم ساڵا ڕۆیین بۆ جوندی سابوور
گیرا بە پەیمان بە قەولی مەشھوور

پەراوێز edit