لە ساڵی شازدە سوپای خاوەن دڵ
بوون بە فاتیحی «تكريت» و «موسڵ»
ھەم داگیریان کرد «خانەقی» و «حەڵوان»
لەگەڵ جەمیعی خاکی «ماسپەزان»
«بَصرە»ی بینا کرد عومەری ئیمام
بوو بە قەرارگای لەشکری ئیسلام
فەتحی «قرقیسا» و جیزیە وەرگرتن
لە ساڵی شازدە ھەردووی ڕێ کەوتن