ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٨٠. خەلیفەی دووھەم عومەر -رضی الله عنه-
عومەری فارووق خەلیفەی دووھەم
خۆشەویستەکەی ڕەسوولی خاتەم
دایکی حەنتەمە، باوکی خەتتابە
نەفیل باپیری عالی جەنابە
«لُوَي» باپیرەی حەوتەمی عومەر
ھەشتەم باپیرەی زاتی پێغەمبەر
کاتێ دامەزرا لەسەر خەلافەت
بۆ دین تێکۆشی زۆر بە شەرافەت
کردی بە مەبدەء تاریخی ھیجرەت
دای مەزران دەفتەر لەبۆ کیتابەت
کەوتە تەرتیبی شارانی ئیسلام
قازی تەعیین کرد بۆ زەبتی ئەحکام
لەسەر سوپای شام خالیدی لابرد
ئەبووعوبەیدەی لە جێ تەعیین کرد
ئەمما بە وێنەی دوو برای شەقیق
کۆمەکی یەک بوون بە فەیزی تەوفیق
لە ساڵی سیازدە لە عەھدی عومەر
حەربی «اجنادين» کرا بە زەفەر
ھەر لەم ساڵەدا لە خاکی عێراق
ئەبووعوبەیدەی حەمیدە ئەخلاق
بەستی بۆ سەیری سوپای موکەڕڕەم
بەسەر دیجلەدا جیسرێکی مەحکەم
ئەو عەھدە عەھدی حوکمی «بۆران» بوو
ژن بوو، لە نەسڵی کەسرای ئێران بوو
سوپا سالاریش بەھمەنی ناو بوو
خاوەنی شان و شۆرەت و ناو بوو
جا ئەبووعوبەید مەردی خاتر جەم
کەوتە شەڕ لەگەڵ لەشکری عەجەم
لەوێ شەھید بوو بە سەدەمەی فیل
جا بوو بە قائید «مثني»ی جەلیل
لە شەڕی «بويب» زوو بە دەست و برد
سوپای عەجەمی تەواو بەرباد کرد

پەراوێز edit