ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٧٩. واقیعاتی ساڵی سیازدە
لە ساڵی سیازدە لە فەسڵی بەھار
ڕێکی خست بۆ شام سوپای فیداکار
کردی بە قائید بۆ فەوز و نەجاح
ئەبووعوبەیدەی وەلەدی جەڕڕاح
سێ مانگ شەڕی کرد لە حدوودی شام
ئینجا داوای کرد کۆمەک لە ئیمام
ئەویش ئەمری کرد خالیدی سەمسام
لەبۆ کۆمەکیان بڕوا لەبۆ شام
تەعیینیشی کرد بە قائیدی عام
ئەبووعوبەیدەی عەزل کرد لە شام
کە ڕێ کەوت بۆ شام خالیدی وەلید
کردی بە جێدار «مثنّي»ی ڕەشید
ئیتر مایەوە موسەننای نەبەرد
لە سوپای عێراق تا وەفاتی کرد
لە پێش ھاتنی سەعدی موعتەبەر
بۆ خاکی عێراق لە عەھدی عومەر
خالیدی دلێر کە گەیشتە شام
فەتحی «بصرا»ی کرد بە سوپای ئیسلام
ئینجا ھاتەجێ حەربەکەی «يرموك»
بەم حەربە ڕۆمی بوون بە پووشی سووک
لەم حەربەدا ھات بە ڕاستی و تەحقیق
قسەی وەفاتی بووبەکری سددیق
تەسادوفی کرد حادیسەی ئەجەل
لەبۆ بیست و دووی «جمادي الأول»
لە «روضه»ی والا لای قەبری ئەنوەر
تەسلیمی خاک بوو سددیقی ئەکبەر
دوو ساڵ و سێ مانگ بە حەق ئیمام بوو
یەعنی خەلیفەی «فخر الأنام» بوو
عومری عەزیزی شەست و سێ ساڵ بوو
ھاو وێنەی شاھی ساحێب کەماڵ بوو
***
لە نەخۆشینا سددیقی ئەکبەر
عەھدنامەی خۆی دابوو بە عومەر
پاش وەفاتی ئەو ئەسحابەی کیڕام
بەیعەتیان پێ کرد بە ئیجماعی عام

پەراوێز edit