ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٧٨. ھەناردنی «خالد بن ولید» -رضی الله عنه- بۆ عێراق
جا سوپای ڕێ خست سددیقی مەجید
کردی بە قائید خالیدی ڕەشید
ناردنی لەبۆ شارانی عێراق
لەبۆ تەرویجی ئیسلام لە ئافاق
جا بەو سوپاوە زوو بە دەست و برد
فەتحی «انبار» و شاری «حيره»ی کرد
لەوێ بۆ حەربی «ذات السّلاسل»
خواردیەوە خالید زەھرێکی قاتیل
بەم شەڕە ئیسلام زۆر بە شەوکەت بوو
بەسەر دوژمنا ساحێب ھەیبەت بوو
فەتحی «عين التّمر» کرا موکەممەل
لەپاش ئەو فەتحی «دومة الجندل»
لەپاش ئەو فەتحە بە توندی و تەوبیخ
چوو بۆ سەر دوژمن لە خاکی «مضيخ»
لە موزیخەوە ھاتۆ بە تەعجیل
بۆ شەڕی قەومی «ثني» و «زميل»
لەوێوە ڕۆیی بۆ خاکی «رضاب»
ئینجا بۆ «غراض» بە قەوڵی سەواب
ھەر لەم ساڵا بوو سددیقی قودسی
ناردی بۆ شەڕی ئەسوەدی عونسی
موتەنەببی بوو لە خاکی یەمەن
تەبەعەی زۆر بوو لەسەر فێڵ و فەن
ھەم لەبۆ بەحرەین ھەم قەومی سەلیم
ھەموو مەجبوور بوون بە سیدق و تەسلیم

پەراوێز edit