ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٨١. واقیعاتی ساڵی چواردە
لە ساڵی چواردە خالیدی وەلید
سەرکەوت بۆ دیمەشق مەردانە و ڕەشید
بە شەڕێکی زۆر «عَلَي التَّوالي»
دیمەشقی داگرت خالیدی والی
لەپاش فەتحی شام غەزای ئەھلی «فَحل»
ھەرچەن گران بوو، تەواو بوو بە سەھل
فەتحی شارانی ساحیل تەواو بوو
ھەم «طَبَڕیّە» گیرا زوو بە زوو
حەربی «مرج الرّوم»، شەڕی «بَعلَبَك»
ھەم فەتحی «حمص» بە سوپای پڕ چەک
شاری «قينسرين» ھەم شاری «حَلَب»
ھەم «انطاكيّه» گیران موڕەتتەب
ھەر لەم ساڵا بوو کە موعاویە
فاتیح بوو بە زۆر بۆ «قيساريّه»
بێسانی داگرت عەمری کوڕی عاس
فەتحی «غەززه»ی کرد بە قووەی ئیخلاس
سوڵحی کرد لەگەڵ ئەھالی «ئەردەن»
بە پەیمانی ڕاست، بەبێ فێڵ و فەن
«نابلوس»، «ولد» و «تبق» و «عمواس»
ھەم «بيت جبرين» بە شەوکەتی ڕاس
فەتحی کرد «يافا»، ھەم «مرج العيون»
موفاوەزەی کرد لەگەڵ «ارطيّون»
ھەر لەم ساڵا بوو حەزرەتی عومەر
ناردی بۆ عێراق سەعدی موعتەبەر
ئەویش دامەزرا لای «قادسییە»
لەگەڵ سوپاھی ساحێب مەزییە
سوپای شاماتیش ھاتەوە عێراق
کەوتنە تێکۆشین بە بەرزی ئەخلاق
لە مانگی شەعبان قووەی سەعدییە
بە زۆر فاتیح بوون بۆ قادسییە

پەراوێز edit