ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٨. ڕویشتنی حەزرەت ﷺ بۆ شام و یەمەن
عومری دوازدە بوو «عليه السّلام»
کە ئەبووتالیب بردی لەبۆ شام
کاتێ گەیشتن بە شاری بوسرا
بوحەیرای ڕاھیب ناسی لەو شارا
لەسەر بەیانی تەوڕات و ئینجیل
ئەوە ڕەسوولی نەسڵی ئیسماعیل
جا مەنعی کردن لە دیمەشقی شام
فەرمووی ئەگەر «جوو»ی بێشعوور و فام
بیناسن، ئینجا بۆیان ڕێکەوێ
ناھێڵن بژی ڕۆژێ یا شەوێ
ئەبووتالیبیش کە ئەمەی زانی
بۆ پاراستنی نووری چاوانی
موعامەلەی کرد لە شاری بوسڕا
زوو گەڕایەوە لەبۆ «بيتُ اللّه»
لە عومری حەثدە شاھی سەرفەراز
لەسەر ئوسووڵ و دەستووری حیجاز
ڕۆیشت بۆ یەمەن لەبۆ تیجارەت
لەگەڵ زوبەیر و کۆمەڵێ عەشرەت
پاش موعامەلە بە قەدر و ئیعزاز
ھەموو ھاتنەوە بۆ خاکی حیجاز

پەراوێز edit