ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٧. پەروەردە کردنی حەزرەت ﷺ
ئینجا والیدەی ئەو نەوڕەسیدە
پەروەردەی ئەکرد وەک نووری دیدە
لە عومری شەشدا ئەو مایەی دینە
لەگەڵ والیدەی چوو بۆ مەدینە
کە گەڕانەوە بۆ مەککەی ئاوا
دایکی نەخۆش کەوت لە خاکی ئەبوا
ھەر لەو شوێنەدا موتەوەففا بوو
حەزرەت بە مەرگی دڵ پڕ جەفا بوو
ئینجا باپیری بە لوتف و سەفا
ئەیپاراست لە گشت ئازار و جەفا
خزمەتی ئەکرد بە دڵ و بە گیان
«امّ ايمن»ی پاکی میھرەبان
کە گەییە ھەشت ساڵ، شای شیرین لەقا
باپیری ڕۆیشت بۆ «دارُالبَقا»
لە نەخۆشینا «عبدالمطلب»
وەسییەتی کرد بۆ «ابوطالب»
خزمەتی بکا بە ڕۆح و بە گیان
باش بیپارێزێ لە ژاری ژیان
لەپاش ئەو لەلای مامی شەریفی
وەختی ڕائەبوارد زۆر بە لەتیفی

پەراوێز edit