پاش ئەم سەفەرە، خەدیجەی عولیا
ساحێبی جاھ و سەروەتی دونیا
لەبەر شۆرەتی شکۆە و شانی
لەبەر ئەمینی و عەقڵ و عیرفانی
ڕێکەوت لەگەڵیا بە قەدر و حورمەت
کردی بە عامیل لەبۆ تیجارەت
غوڵامێکی بوو مەیسەرەی ناوبوو
شکۆە و شەرم و ھۆشی تەواو بوو
لەگەڵ حەزرەتا بە قەدر و ئیکڕام
چوون بۆ تیجارەت بۆ دیمەشقی شام
کاتێ گەیشتن بە شاری بوسڕا
نەستووڕای ڕاھیب، مەرتەبەی کوبڕا
حەزرەتی ناسی بە چەن نیشانە
کە پێغەمبەری ئاخر زەمانە
ئەویش مەنعی کرد لە دیمەشقی شام
جا ھەر لەو شارا سەییدی ئەنام
موعامەلەی کرد بە شەوق و شادی
ھاتۆ بۆ مەککە وادی بە وادی
لەم سەفەرا بوو مەیسەرەی سەروەر
دوو فریشتەی ئەدی پاک و مونەووەر
بە سەر حەزرەتا ئەبوون بە سێبەر
ھەتا لە گەرما نەبینێ زەرەر