ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٦٨. کاتبەکانی حەزرەت ﷺ
کاتبەکانی ھەر چوار خولەفا
«سابت» و «زەید»ی بە سیدق و سەفا
«زوبەیر» و «تەلحە» و «سەعد»ی بنی وەققاس
«عەلا»ی حەزرەمی، «حنظله»ی حەق ناس
«سەعید ئیبنو عاس، خالید» و «ئەبان»
کوڕانی سەعید ئازا و میھرەبان
«عامیر، شەرحبیل، خالید بن وەلید»
«ئەبوو سوفیان» و «موعاوییە» و «یەزید»
دوو «عەبدوڵڵا» ناو دارای مەلاحە
«ئیبنو ئەرقەم» و «ئیبنو ڕەواحە»
«ئیبنو ئەبی سەرج» لەگەڵ «حوەیتیب»
«عەمر» ئیبنو عاس، لەگەڵ «موعەیقیب»
«ئوبەی بنی کەعب، موغەیرە»ی غەیوور
«حوزەیفە»ی ئیبنو یەمانی مەشھوور
لە ھەموان زیاتر حازر بۆ نووسین
موعاوییە بوو و زەیدی بە تەمکین

پەراوێز edit