ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٦٩. بانگ کردنی پیاوە گەورەکان بۆ ئیسلامییەت
زۆر بانگی فەرموو لە ساحێب جاھان
کاغەزی نووسی بۆ پادشاھان
بۆ «قەیسەری ڕۆم»، بۆ شاھی «کیسرا»
بۆلای «موقەوقەس» لە خاکی میسرا
بۆ «عەبد» و «جیفر» دوو شاھی عوممان
بۆ «ھۆزەی عەلی» یەمامە مەکان
بۆ «شاھی بەحرەین» ساحێب مەرحەمە
بۆ شاھی حەبەش یەعنی «ئەسحەمە»
بۆلای «حادیس»ی غەسسانی نەسەب
پادشای غوتەی بێحیلم و حەسەب
کاغەزی نووسی بۆ «فەروە»ی سەروەر
ساکنی مەعان تابیعی قەیسەر
کاغەزی زۆرە بێجگە لەمانە
بەعزێکیان ماون ئەو کاغەزانە
بەعزێ جوابیان پڕ بوو لە ئەدەب
وا کە لایق بێ بە مەولای عەرەب
بەعزێکیان دوور بوون لە شێوەی کەرەم
بە وێنەی «پەروێز خوسرەو»ی عەجەم
بەعزێ گەیشتن بە نووری ئیمان
وەکوو «نەجاشی» و «مەلیکی عەممان»

پەراوێز edit