ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٤٥. بەیان کردنی چەن شتی غەیبی
بە ئیعلامی حەق چەن خەبەری دا
ھەموو ھاتنە جێ بە ئەمری خودا
دەرکەوت بە ڕاستی قسەی غەیبی ئەو
بۆ فەتحی موڵکی قەیسەر و خوسرەو
وەھا سوراقە موژدەی پێ درا
وەری گرت تاج و ئەسبابی کەسڕا
ئەخباری فەرموو سەروەری زەمان
بە شەھید بوونی عومەر و عوسمان
ھەم بە شەھیدی «ابو الحَسَنَين»
بە سوڵحی حەسەن «بَينَ الفِئَتَين»
ھەمووی ناو بردن کوژراوانی بەدر
ھاتە دی قسەی شاھی ساحێب قەدر
ھەم خەبەری دا بە دایکی ئەنەس
ئەڕوا بۆ غەزای کوففاری ناکەس
لەسەر بەیانی ڕەسوولی مەقبووڵ
ڕۆیشت بۆ فەتحی شاری ئیستانبووڵ
ھەر لەو سەفەرا لە وشتر داکەوت
مرد و مەرتەبەی شەھیدی دەس کەوت
ئیعلانی فەرموو مەرگی شای حەبەش
قەتڵی فەیرووزی ساحێب مەکر و غەش
گەلێ واقیعەی وەھای خستە دەر
ھەموو نووسراون لە پەڕەی سیەر

پەراوێز edit