ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٣٩. واقیعاتی ساڵی نۆھەم
لە ساڵی نۆدا شاھی موئتەمەن
قەیسی بن سەعدی ھەنارد بۆ یەمەن
ناردی عویەینەی مەرتەبە عولیا
سەر بەنی تەمیم، لە خاکی سوقیا
وەلیدی ھەنارد، مەحبووبی خالیق
بۆسەر تایفەی بەنی موستەلیق
«عبداللّه»ی ئیبنی عوسجەی بە قەدر
ڕەوانە فەرموو بۆ سەر بەنی عەمر
سریەیی قوتبە بۆ قەومی خەسعەم
لەپاش غەلەبە ھاتەوە بێ غەم
سریەیی «ضحّاك» بۆ بەنی کیلاب
ھاتنەوە بە خێر ئەفرادی ئەسحاب
ئینجا سریەی عەلقەمەی بێغەش
بۆسەر کۆمەڵێ لە قەومی حەبەش
سریەیی عەلی بە ئەمری خاتەم
بۆسەر بتەکەی تایفەی حاتەم
سریەیی عەکاشە بۆ خاکی حەباب
جا غەزای «تبوك» بە سوپای ئەسحاب
چونکی ڕۆژەکەی تەنگ و زەیقەت بوو
بە «جيش العُسره» شۆرەتی دەرچوو
ھەر بە ماڵی خۆی حەزرەتی عوسمان
سوپاکەی ڕێخست بە ئەمن و ئەمان
جا بە وەحی حەق «نبيّ الرّحمه»
ئیعلانی فەرموو مەرگی ئەسحەمە
ھەم بە جەماعەت شاھی زەمانە
لەگەڵ ئەسحابی ساحێب ئەمانە
نوێژی جەنازەی غایبانەی کرد
حوقووقی وەفای بۆ بەجێ ھاورد
سددیقی ھەنارد لەگەڵ سێسەد کەس
لە مەدینەیی بۆ مەککەی ئەقدەس
عەلیش ھاتەوە لە خاکی یەمەن
ئەویشی ھەنارد مەولای موئتەمەن
لە ڕۆژی جەژنا بۆ عام جاڕ درا
لەسەر کافران مەنعی حەج کرا

پەراوێز edit