ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٣٨. واقیعاتی ساڵی ھەشتەم
لە ساڵی ھەشتەم غالیبی ئەنوەر
ڕۆیشت بۆ «کەدید»، لە مانگی سەفەر
دووبارە غالیب لە مانگی سەفەر
ڕۆیشت بۆ «فەدەک» بە فەتح و زەفەر
لەم ساڵا گەیین بە دینی تەوحید
عەمر ئیبنو عاس، خالیدی وەلید
سریەیی شوجاع بۆ بەنی عامیر
زاڵ بوو لەسەریان ڕەشیدی ئامیر
پاش ئەو سریەی کەعبی غەففاری
بۆ «ذات اطلاح» بە بەختیاری
سریەیی ئیبنو حاریسە و جەعفەر
بۆ خاکی موئتەی، پڕ خەوف و خەتەر
عەمری بەنی عاس، قائیدی باسیل
ڕۆیشت بۆ شەڕی «ذات السّلاسل»
سریەیی ئەبووعوبەیدەی ئەمین
بۆ ساحیلی بەحر، بە ھێز و تەمکین
دوو سوپای ئەبووقەتادەی ئەکرەم
یەک لەبۆ «خضره»، دوو «بطن اَضم»
بە سوپای یاران عەدەد ھەشت ھەزار
مانگی ڕەمەزان سەروەری ئەبڕار
فەتحی مەککەی کرد بێ ئێش و ئازار
خوتبەی عەفووی خوێند لەسەر ئەھلی شار
لەبەر ئاسایش بە قسەی جوان
خۆی کرد بە یۆسف، ئەوان بە ئیخوان
گەرمای سەرسام کرد بە سایەبانی
دنیای آرام کرد بە میھرەبانی
کەعبەی ڕووناک کرد بە ناوی خودا
بە «قُلْ جاءَ الْحَقّ» بتانی ھەڵدا
ڕۆحم بە فیدای نیزامی فەتحی
بۆ خوتبەی بەرزی پڕ سەنا و مەدحی
سریەیی خالید بۆ بەنی عوزا
کە شێوەی شێوا، پایەی داخزا
لەم ساڵەدا بوو سریەی عەمری عاس
بۆ بەنی ھوزەیل، قەومی حەق نەناس
سریەیی سەعدی ئەشھەلی سیفات
لەبۆ موشەللەل بۆ ھەدمی قەنات
سریەیی خالید، ئەو عالی شەیمە
بۆسەر تایفەی بەنی جوزەیمە
پاش ئەوە غەزای «سيّد الكونين»
لەگەڵ «ھەوازین» لە خاکی حونەین
سریەیی ئەبووعامیری مەزن
بۆسەر ڕاکردووی قەومی ھەوازن
سریەیی توفەیل، لە مانگی شەواڵ
بۆسەر «ذو الكَفّين» بەدی بەدفەساڵ
جا غەزای «طائف» بە فیداکاری
خۆیشی حازر بوو مەحبووبی باری
پاش گەڕانەوەی شاھی ساحێب خەیر
ھاتە خزمەتی کەعبی بن زوھەیر
قەسیدەی «بانَت سُعاد»ی غەڕڕا
لەبۆی خوێندەوە، خەڵاتیش کرا

پەراوێز edit