لە ساڵی حەوتا غەزاکەی «خَيبَر»
ھەم «وادي القُري» بە نەسسی خەبەر
ھاتنەوەی جەعفەر لە خاکی حەبەش
«عمرة القَضا»، قەزای ساڵی شەش
سریەی عومەری فارۆقی مەنسوور
بە سەر ھوازین، تایفەی مەشھوور
سریەیی سددیق بۆسەر فەزارە
کۆمەڵێ شەڕکەر لە خێر ئاوارە
سریەیی غالیب ساحێب زەوق و وەجد
بۆسەر مەیفەعە لە وڵاتی نەجد
سریەیی بەشیر بۆ بەنی مەڕڕە
بۆ مودافەعەی ئەو ئەھلی شەڕڕە
سریەیی بەشیر «ابن الأنصاري»
بۆ یومن و جەببار فیرقەی فیراری
سریەیی «ابن ابي العوجا»ی مەرد
بۆ بەنیسەلیم مەردانی نەبەرد
عەقدی مەیموونە و عەقدی سەفییە
لەبۆ حەزرەتی «خير البريّة»