لە ساڵی شەشا واجب کرا حەج
لەسەر دەوڵەمەن، بێعوزر و حەرەج
غەزای «ذو قِرد» ھەم «بني لحيان»
لەم ساڵەدا بوو بە نەھجی بەیان
ھەم غەزای «غابه»، چونکی کافران
بە تاڵان بردیان گەلەی وشتران
سریەی عەکاشە بۆ غەمری مەرزووق
سریەیی ئیبنو موسلیمەی مەوسووق
پێنج سریەی زەیدی کوڕی حاریسە
بۆ بەنی سەلیم ئەھلی کاریسە
بۆ قافڵەی قوڕەیش ھاتەوە لە شام
بۆ قەومی بەنی سەعلەبەی نەفام
بۆ قەومی جوزام «قطاع الطّريق»
پێنجەم بۆ «وادي القُري» بە تەحقیق
سریەی «عبدالرحمن بن عوف»
بۆ سەر «دومة الجندل»ی بێخەوف
سریەیی عەلی، مەردی ساحێب فیکر
بۆسەر بەنی سەعد، سەعد ئیبنو بەکر
ھەم سریەیی زەید، بۆ سەر فەزارە
ئەھلی ئاشووب و فیتنە و شەرارە
سریەی عەبدوڵڵا وەلەدی عەتیک
بۆ ئیبنو ڕافیع جووی لە حەق تەریک
سریەی عبدوڵڵای ئیبنو ڕەواحە
بۆ بەنی ڕەزام ساحێب قەباحە
سریەیی ئیبنو جابیری کەڕاڕ
بۆ سەر عەکەل و عووەینەی بەدکار
سریەی ئیبنو ئومییەی ئەکرەم
بۆ ئەبوسۆفیان لە تۆڵەی ستەم
لەم ساڵەدا بوو «امّ حبيبه»
بوو بە مەنکووحەی ئەو شا نەجیبە
لەم ساڵەدا بوو بێشک و میریە
«بيعة الرّضوان» لە حودەیبیە