ساڵی پێنج غەزای «دومة الجندل»
«مصطلق، خندق، قريظه»ی ئەڕزەل
ھەر لەم ساڵا بوو نوێژی مانگ گیران
حادیسەی ئیفکی تەزویر و بوھتان
سریەی موحەممەد ئیبنی موسلیمە
بۆ قەومی قەرتا، ئەھلی «مظلمه»
عەقدی زەینەبەی دووھەم بە تەنھا
بۆ ئەوبوو ئایەی «زَوَّجْناكَها»
ھەر لەم ساڵا بوو کە جووەیریە
بوو بە مەنکووحەی «خيرالبريّه»