ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٣٢. واقیعاتی ساڵی دووھەم
دووھەم ساڵ غەزای «بواط»ی ئەسھەل
غەزای عەشیرە، ھەم بەدری ئەووەڵ
پاش ئەوە تیپی عەبدوڵڵای ئەھلە
لە مانگی ڕەجەب بۆ «بطن النّخلة»
ڕۆژوو واجب بوو لە مانگی شەعبان
گەڕا بە قیبلە «كعبة الرّحمان»
حەثدە مانگ لەسەر ھیجرەت تەمام بوو
ھەر قودسی شەریف قیبلەی ئیسلام بوو
جا ڕۆژێ ھەڵکەوت لە مانگی ڕەجەب
نوێژی نیوەڕۆی ئەکرد شای عەرەب
لە ناو مزگەوتی بەنی سەلەمە
لەپاش دوو ڕکات ئەو شای ئەکرەمە
قیبلەکەی گۆڕا بە «كعبة اللّه»
بۆی ھەڵچەرخاوە بە ئەمری خودا
ئەم مزگەوتەیە ئەی ڕووناکی عەین
ناو ئەبرێ بە «مسجِد القِبْلَتَين»
لە ڕەمەزانا زەکاتی فیترە
غەزای گەورەی «بَدر»، کە ساحێب قەدرە
عەجیب حەربێ بوو ئەم حەربی بەدرە
فیداکارانە و شێرانە و گەورە
فریشتەی بۆ ھات لەسەر خاریقە
بۆ حەق و باتڵ بوو بە فاریقە
ئەسحاب سێسەد و لە ھەژدە کەمتر
ئەوان ھەزار و لە سەد زیاتر
چونکی موخلیس بوون سوپاھی یاران
غاڵب بوون لەسەر سوپای بەدکاران
حەفتایان کوژرا و حەفتایان بە دیل
گیران بە دەستی ئەسحابی جەلیل
سریەیی عومەیر بۆ «عصما»ی بێقەدر
لەپاش ئەو غەزای «قرقرة الكَدر»
سریەیی سالم بۆ سەر یەھوودی
ئەبووعەفەک ناو شەرووری عادی
عەقدی فاتیمە لە مانگی شەووال
بۆ عەلی حەیدەر شێری «ذي الجلال»
غەزای «سويق» و غەزای «قُنَيقاع»
سریەیی ئیبنو موسلیمەی نەفاع

پەراوێز edit