لە ساڵی سێھەم غەزای «غَطفان»
ھەم غەزای «بحران» بۆ بێئینسافان
سریەیی زەیدی کوڕی حاریسە
غەزای «أُحُد»ی ساحێب کاریسە
لە پاش ئەو غەزای «حَمراء الأسَد»
ئینجا سریەی «بن عبدالأسَد»
سریەی عاسیم و سریەیی مونزیر
بۆ بەنی سەلیم، بۆ بەنی عامیر
شەراب حەرام بوو، قەتعەن لابرا
تەوەللودی بوو حەسەن لە زەھرا
حەفسەی مارە کرد ئەو موحتەرەمە
لەپاش زەینەبەی کچی خوزەیمە