ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٦. تەگبیر کردنی کافرەکان بۆ کوشتنی حەزرەت ﷺ
کە ئاگادار بوون کوففاری بێدین
لە قەسد و فیکری ڕەسوولی ئەمین
لە «دار النّدوه» کەوتنە تەگبیر
لەبۆ کوشتنی بە حیلە و تەزویر
وایان بڕیار دا لە ھەموو ھۆزێ
شمشێر ھەڵگرێ گەنجێکی قۆزێ
گشتیان بیکوژن نەک بە یەک و دوو
تا ھەموو عەرەب ببن بە عەدوو
لەسەر ئەم فیکرە زوو بە دەست و برد
جیبریلی ئەمین خەبەرداری کرد
حەزرەت ئەمری کرد عەلی لەو شەوا
بنوێ لە جێگەی نووستنی ئەوا
خۆیشی ھاتە دەر کە گەییە دەرگا
گەلێکی بینی شەڕکەری ئاگا
لەویا ھەڵیگرت مشتێ وردە خاک
بۆ مەنعی حیسسی کوففاری ناپاک
خوێندی بەسەریا ئەووەڵی یاسین
ھەتاکوو گەیشت بە «لا يُبْصِرُونَ»
بەو مشتە خاکە ڕشتی لەسەریان
خودا مەنعی کرد حیسسی بەسەریان
پێیان نەزانی و خۆی دەرکرد «في الفَور»
لەگەڵ ئەبووبەکر چوون بۆ غاری «ثَور»
ئەم دەرچوونەیان ئازانە و سەریع
ھاتە جێ غوڕڕەی ئەووەڵی ڕەبیع

پەراوێز edit