کەڕامات حەققە بۆ ئەھلی شەرەف
لە ئەولیای دین سەلەف و خەلەف
«خرق العاده» یان زۆر و بێشومار
سابتە بە شەرع دیارە بە ئاسار
تەریقەی فیرقەی ئەولیا چاکە
ئەولیا دڵیان بە حەق ڕووناکە
وەلی عارفە بە زات و سیفات
وەختی سەرف ئەکا بە خێر و تاعات
تابیعی شەرعی شاھی ئەنبیا
مانیع لە حوببی ڕەزیلەی دونیا
ئەم نیشانەیە زۆر موسەللەمە
کە ھاومەجلیسیان خاتری جەمە
ھەرکەسێ بە شەرع ناموافیقە
ئەوە نەک وەلی، بەڵکوو فاسیقە
میزانمان حەسرە لەسەر شەریعەت
خیلافی ئەوە ھەر شەڕە و بیدعەت
ڕزگارمان بکا خودا لە بیدعەت
سابتمان بکا لەسەر شەریعەت
بە سیڕڕی قەلب و ڕۆحی ئەولیا
بە فەیزی ئەعلای شاھی ئەنبیا
بڕژێ بە سەریا بارانی ڕەحمەت
پەی پەی بە دەوام ھەتا قیامەت
سەفای ئەو فەیزە بگا بە دڵمان
حەل بکا بۆمان ھەموو موشکڵمان
تا بە سەربەرزی ڕۆژی قیامەت
بگەین بە لیقای ساغ و سەلامەت