ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٢٨. ڕوکنی پێنجەمین
ڕوکنی پێنجەمین بە ئیستیقامەت
باوەڕە بەوە ڕاستە قیامەت
ئەم دونیا ئەڕوا عالەمێتر دێ
جەزای کردەوەی تیادا دێتە جێ
ھەرکەس جەزای خۆی پێ ئەگا سەرپاک
خراپ بۆ خراپ، چاکە لەبۆ چاک
پێی نیشان داوین سەییدی سادات
لەبۆ ھاتنی بەعزێ عەلامات
وەکوو بێرەحمی گەورە و سەرداران
وەکوو بێشەرمی لای ھەرزەکاران
فەرمان ئەدرێتە دەستی نائەھل
عیلم کەم ئەبێ و غاڵب ئەبێ جەھل
زۆر ئەبێ مەکر و غەش و خەیانەت
کەم ئەبێ ڕاستی و وەفا و ئەمانەت
لادانی ئەولاد لە ڕێگەی سەواب
بێ ئەدەب ئەبن لەگەڵ دایک و باب
بە پێچەوانە بەشەر ئەبینین
ئەمین بە خائین، خائین بە ئەمین
دونیا پڕ ئەبێ لە فەساد و شەڕ
خۆشی نامێنێ بۆ دڵی بەشەر
ئینسانی عاقڵ مەبھووت و حەیران
سەرگەردان ئەبێ لە وەزعی زەمان
ڕابوورێ بەلای قەبرێکی نۆدا
ئەڵێ خۆزگا من ئەبووم لەو جێدا
بێجگە لەمانە یێتە سەر بیسات
لەبۆ قیامەت گەلێ عەلامات
وەکوو فەرموویە تەواو ڕوو ئەچێ
سێ پارچە زەوی نامێنێ لە جێ
یەک لە خۆرھەڵات، دوو لە خۆرنشین
سێ لە جەزیرەی عەرەبا یەقین
وەک دەرکەوتنی سەفیانی کافر
وەکوو دەرچوونی دەجاڵی ساحیر
وەک دەرکەوتنی مەھدی لەو دەما
لەگەڵ نزوولی عیسا لە سەما
ھاتنی «يأجوج» و «مأجوج» بە جەفا
دەرچوونی «دابّة» لە خاکی سەفا
ھەم ھەڵاتنی ڕۆژ لە خۆرنشین
بە غەیری عادەت وەکوو ئەیبینین
دونیا پڕ ئەکا دووکەڵێکی ڕەش
لە عەدەن دەریێ ئاگرێکی گەش
لەپاش ئەمانە نەفخی «فيالصّور»ە
کاتی وێرانی دونیای مەعموورە
کێوانی زەوی شی ئەکرێنەوە
ئاسمانەکان ئەپێچرێنەوە
زەوی ئەگۆڕێ بە دەشتێکی ساف
تیایا نامێنێ لاری و ئیختیلاف
پاش موددەی چل ساڵ چۆڵی مەعموورە
زیندوو بوونەوە بە نەفخی سوورە
لەپاش بەیانی بەعزێ عەلامەت
لە پێش بەیانی وەزعی قیامەت
وەزعی بەرزەخت بۆ ئەکەم بەیان
لەسەر بەیانی عولەمای ئەعیان
ئینسان لەو وەختا خەریکە بمرێ
ئەگەر لە ڕیزی چاکان بژمێررێ
موژدەی پێ ئەدەن فریشتەی ئەخبار
بە ڕەحم و لوتفی خالیقی غەففار
پاش مردن ڕۆحی ئەبەن بە سەفا
بۆلای ئەڕواحی زومڕەی عورەفا
خوا نەکەردە گەر لە ناپاکانە
جێی تانە و لۆمەی مەلائیکانە
پاش مردن ڕۆحی ئەبەن بە زەحمەت
بۆلای ئەڕواحی ئەھلی مەعسیەت
«والحاصل» ڕۆحی زۆر خەبەردارە
لە ئەشقیایە یا لە ئەخیارە
لە حاڵی لاشەی ھەم باخەبەرە
شۆرین و بردن لەبۆ مەقبەرە
ئەمما نازانێ خۆیەتی ئەبرێ
ھەتا لە قەبرا باش قەرار ئەگرێ
***
کە دایانپۆشی لە قەبری تەنگا
بەجێ ما لە ژێر ئەو سیا سەنگا
ئاگادار ئەبێ لە ئەحواڵی خۆی
کە خۆی مردووە قەبرە بوو بە جێی
جا دێ بەسەریا وەزعی گۆڕەوشار
لەپاش ئەم وەزعە وەزعی پرسیار
یانێ فریشتەی سوئال دێنە لای
لەبۆ تەحقیقی باوەڕی دونیای
خوا و پێغەمبەر، ئیمام و دینی
کێن و کامەیە؟ چییە ئایینی؟
گەر جوابی داوە بە باشی ئازاد
فەورەن قەبرەکەی بۆ ئەبێ گوشاد
لەلای ئەو ئەبێ بە سارا و بە دەشت
پێی نیشان ئەدەن جێی خۆی لە بەھەشت
ئەگەر نەزانێ بەیانی جواب
موبتەلا ئەبێ بە ئێش و عەزاب
یا ئەبڕێتەوە لە قەبرا عەزاب
یا دەوام ئەکا تا ڕۆژی حیساب
ھەرچی ناخۆشی و خۆشی مردووە
ھەمووی بەوێنەی حاڵی نووستووە
ئەوزاعی ڕۆحە ئەحواڵی غەیبە
لای خودا سەھلە و بەری لە عەیبە
ئەمە بەرزەخە تا کاتی مەحشەر
حەیاتی تازە دێتۆ بۆ بەشەر
وەکوو زوو وتمان بە نەفخەی دووھەم
زیندوو ئەبنەوە مەخلووقات سەرجەم
زاھیری نوسووس ئیفادە ئەکا
بەعس بە جەمعە بۆ ھەموو ئەجزا
گرد ئەکاتەوە ھەموو ئەعزای تۆ
ئێسک و ڕەگ و گۆشت، وردە ئەجزای تۆ
ئەو ئەعزا کۆبن یا پرژ و بڵاو
خوراو یا سووتاو یا بە خاک ڕزاو
ماددەی ئەجزاکان ھەموو مەوجوودن
مەشموولی عیلمی خودای مەعبوودن
گرد بن یا بڵاو لای ئەو بێفەرقە
عالم و قادر خالیقی خەلقە
بە ڕیوایەتی مەفھوومی حەدیس
کە فەرموویەتی ڕەسوولی ڕەئیس
جوزئێ لە لاشە لە ڕزان دوورە
بە «عجب الذّنب» ناوی مەشھوورە
لەسەر ئەو جوزئە ئەندامی ئینسان
دروست ئەبنەوە بە ڕێکی دیسان
گشت کەس ئەزانێ کێیە و کوڕی کێ
ئەھلی شار بووە یا دەوار یا دێ
چۆن بوو ڕەفتاری لە دەورەی دونیا
چارە ڕووناک بوو یا چارە سیا
***
ڕووناک ئەبێ ئەرز بە تەجەللای زات
مەخلووقات ئەبرێن لەبۆ عەرەسات
مەخلووق ئەکەونە ترسان و دەھشەت
دایان ئەپۆشێ حیجابی وەحشەت
ھەرکەس مەشغووڵی نەفسی نەفسییە
خەمباری ئێش و دەردی شەخسییە
جا تکا ئەکا سەییدی سەروەر
بۆ ڕزگار بوونیان لە ھەوڵی مەحشەر
جا وێنەی باڵدار دەفتەری ئەعمال
ئێت لەسەر ئەمری خودای «ذي الجلال»
ئەدرێتە دەستی ڕاستی سوعەدا
وەرئەگرن موژدەی ئەلتافی خودا
ھەرکەس بەدبەخت بێ ئەدرێتە دەستی
چەپی لەلای چەپ یا لەلای پشتی

پەراوێز edit