ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٢٦. موجتەھیدانی ئوسوولی دین
لە عەسری نووری سەییدی ئەفزەل
عەقیدە ساف بوو لە وەھم و خەلەل
ھەروەھا عەسری قەومی سەحابە
ھەم تابیعینی ساحێب نەجابە
ئینجا موسوڵمان پرژ و بڵاو بوون
خراپ و چاکیان پێک تێکەڵاو بوون
چوون دوور کەوتەوە دەورەی سەعادەت
دەرکەوت سەوادی فەساد و بیدعەت
گەرچی لەو وەختا زۆر بوون ئیمامان
دانا بۆ ئەسڵ و فەرعی ئەحکامان
دەرکەوتن دوو شێر زۆر بە مەردانە
لەسەری چوارەم قەڕنێ زەمانە
شێخ «ابوالحسن» ئەشعەری نەسەب
شێخ «ابومنصور» حەمیدە حەسەب
ئیھتیمامیان کرد لە ڕێی خودادا
ئەم لە سەمەرقەند ئەو لە بەغدادا
لەسەر مەشرەبی حەزرەت و ئەسحاب
بەیانیان فەرموو عەقیدەی سەواب
شێخ «ابوالحسن» ئەشعەری جەلیل
خۆی ناوی عەلی باوکی ئیسماعیل
جەددی نۆھەمی ئەبوومووسایە
کە لە ئەسحابی «رسول اللّه»یە
دووسەد و حەفتای تاریخی ھیجرە
موتەوەللید بوو لە شاری بەسرە
ئیعلانی فەرموو لە ڕۆژی جومعە
لە بەسرە ڕەددی ئەربابی بیدعە
جا ھیجرەتی کرد بۆ شاری بەغدا
لەبۆ ئیڕشادی سوننەت و ھودا
تەسنیفی ھەبوو ھەتا پەنجا و پێنج
ھەموو موفید بوون بۆ ئیسلام بێرەنج
لە سێسەد و سێ و کەسرێ لە ھیجرە
بە سەکتەی قەلبی فەوتا لە حوجرە
***
شێخ «ابومنصور» ناوی موحەممەد
«علم الهُدي» لەقەبی ئەمجەد
باوکی موحەممەد باپیری مەحموود
تەئویلاتی ئەو مەشھوورە و مەوجوود
لە ماتوریدا ھاتووەتە دونیا
لە سەمەرقەندا دەرچوو لە دونیا
تاریخ زیاتر بوو لە سێسەد و سی
وەفاتی فەرموو ئیمامی قودسی
ھەرکەس تابیع بێ بەم ئیمامانە
لە ئیعتیقادا ساحێب ئیمانە
***
دوو شێخی حەدیس ئیمامی ئوممەت
مەعدەنی نوور و مەنبەعی ڕەحمەت
یەکەم مەحبووبی حەزرەتی باری
ئیمامی حەدیس شێخی «بوخاري»
ناوی موحەممەد «ابوعبداللّه»
باوکی ئیسماعیل بە مەقام و جاھ
تەئلیفی ئەوە زەریف و مەلیح
جامیعی مەشھوور «جامع الصّحيح»
ئەعلای کتێبی میللەتی ئیسلام
لەپاش قورئانی ھادی بۆ ئەنام
مەولید بوخارا و قەبری لە خەرتەنگ
شوێنێکی کۆنە لەلای سەمەرقەند
تاریخی بوون و وەفاتی مەشھوور
«وَلَدَ في صِدقٍ وَ ماتَ في نُور»
دووھەمیان «مُسلم» وەلەدی حەجاج
بۆ سەری ئیسلام بوو بە زەڕڕین تاج
نیسبەت قوشەیری، وەتەن نەیسابوور
لە دووسەد و شەش ھاتووەتە زوھوور
لە دووسەد و شەست عەلاوە یەک ساڵ
بە لیقای خودا گەیشت بە کەماڵ

پەراوێز edit