ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٢٥. سەبەبی ئیختیلافی موجتەھیدین چییە؟
ئەپرسیت بۆ چی ھەیە ئیختیلاف
لای ئیمامانی بە فەزڵ و ئینساف؟
ئەڵێم دەلیلی حوکمی شەریعەت
ئەووەڵ کیتابە، دووھەمین سوننەت
سێھەم ئیجماعی ئەربابی کەمال
چوارەم قیاسە و پێنجەم ئیستیدلال
ئینجا ھەر حوکمێ ساحێب تەوزیحە
کیتاب و سوننەت لەوا سەریحە
جێی خیلاف نییە بۆ موجتەھیدین
چونکە ئەو حوکمە مەعلوومە لە دین
ئەمما ئایەت و حەدیسێکی وا
کە چەن ئیحتیمال قابیل بێ لەوا
مەعلوومە ئەبێ بە جێی ئیختیلاف
بەپێی ئەفکاری ئەھلی ئیکتیشاف
چونکی پاش سەرفی فیکر و مەعریفەت
وای بۆ کەشف ئەبێ مەعنای عیبادەت
وەیا مەتڵەبێ سوننەت و کیتاب
تەوزیحی نەکا بەبێ ئیڕتیاب
مەجبوورەن قیاس لەوا بێتە کار
یا بە ئیستیدلال ئەکرێ ئیزھار
مادام عەقڵی شەخس ئەبێ بە کەششاف
تەبعەن ئەبێتە جێگەی ئیختیلاف
***
ئەگەر ئەپرسی بۆ چی ئیحتیمال
ھەیە تا ببێ بە مایەی ئیشکال؟
ئەڵێم ئە و ئەمرە ئیحتیمالییە
لەلای شاریعا تەواو جەلییە
فەقەت مومکینە کە لەلای نازیر
مووزیحی تەواو نەبووبێ زاھیر
مەسەلی حەدیس مووزیحی ئەوە
ئەم موجتەھیدە نەگەیوە بەوە
یا ئەو حەدیسە لای ئەم زەریفە
لای ئەو موجتەھید گەلێ زەعیفە
ئینجا بە فیکری ھەریەکێ فەرعی
ئیستینبات ئەکرێ بە نەھجی شەرعی
با حەق یەکێبێ چونکی مەعزوورن
موختیء و موسیب ھەردوو مەئجوورن
***
بەعزێکیش ئەڵێن ئەھلی ئیختیلاف
ھەموو موسیبن بە حەق و ئینساف
چونکی حوکمی شەرع ئیعتیبارییە
مەربووتی ئەمر و قەزای بارییە
خودایش تاڵبی یوسر و ڕەحمەتە
غەیرە تاڵبی عوسر و زەحمەتە
ھەر قەومێ نەوعێ تەریقەتیانە
فەرعی مەئلووفی تەبیعەتیانە
بەعزێ عیبادەت ئاسانە بۆیان
بەعزێکیش سەختە بە تەبیعەتیان
دەی موحتەمەل ھات کیتاب و سوننەت
تا بشێ لەبۆ چەن وەجە و سوورەت
تا بۆ ھەر قەومێ شەخسێکی ئەعلەم
حوکمێ وەربگرێ باش و موسەللەم
جا چونکی خودا زاتەن ڕازییە
موسیبە ھەرکەس بەوان قازییە
وا لەم تەقریرە بۆ تۆ مەعلووم بوو
ساحێبی حوکمەین موسیبن ھەردوو
دەی «اِختِلافُ أُمَّتي رَحْمَه»
لەسەر ھەردوولا محەللی جەزمە
تا ئێستە وتمان کە لەفزی دەلیل
بە چەن ئیحتیمال ھەڵئەگرێ تەئویل
ئەمماکە حوکمێ بۆ ئەوان ھەڵکەوت
ئایەت و حەدیس بۆیان ڕێ نەکەوت
لەوە چار نییە ئیللا بە قیاس
یا بە ئیستیدلال لە عولەمای ناس
تەبعەن ئیختیلاف یێتە جێ لەما
بە ئیختیلافی فیکری عولەما

پەراوێز edit