موتەوەللید بوو ئەحمەد بن حەنبەل
لە سەد و شەست و چواری موکەممەل
بە حەفتا و حەوت ساڵ گەییوە عومری
لە بەغدا لەسەر دیجلەیە قەبری
***
ئەم چوار زاتانە بە حەق ئیمامن
موجتەھیدینی دینی ئیسلامن
عادڵ و عالم بە ئایەی ئەحکام
بە ئەحادیسی سەییدی ئەنام
گشت ساحێب پایەی میانەی مەقبووڵ
لە عەرەبییە و بەلاغە و ئوسووڵ
خۆلاسە شەرتی ئیجتیھاد بۆ دین
لەم زاتانا بوو بە «علم اليقين»
غەیری ئەمانەیش لە موجتەھیدین
ھەرچۆن عالم بوون بە ئەحکامی دین
فەقەت مەزھەبیان تەدوین نەکراوە
بۆیە تەقلیدیان ڕەوا نەدراوە