ھاتە دونیاوە شافیعی ئەکرەم
ڕۆژی وەفاتی ئیمامی ئەعزەم
لە سەد و پەنجای ھیجری بێگومان
لە خاکی غەززە یا لە عەسقەلان
پاش موددەی دوو ساڵ برا بۆ مەککە
لەوێ مایەوە بێگەرد و لەککە
لەبەر تەرەقی عیلم و فیترەتی
بە پانزە ساڵە بووە بە موفتی
خۆی موحەممەدە و باوکی ئیدریسە
جەددی عەبباسی ساحێب تەقدیسە
نەسەبی بەرزی بە پایە و حورمەت
لە «عبدالمناف» ئەگاتە حەزرەت
وەفاتی فەرموو لە دووسەد و چوار
یەعنی عومری ئەو گەیییە پەنجا و چوار
قەبری مەعرووفە لە قەڕڕافەی میسر
مەزاری عامە لە گشت دەور و عەسر