شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ئیمامی شافیعی ھاتە دونیاوە شافیعی ئەکرەم ڕۆژی وەفاتی ئیمامی ئەعزەم لە سەد و پەنجای ھیجری بێگومان لە خاکی غەززە یا لە عەسقەلان پاش موددەی دوو ساڵ برا بۆ مەککە لەوێ مایەوە بێگەرد و لەککە لەبەر تەرەقی عیلم و فیترەتی بە پانزە ساڵە بووە بە موفتی خۆی موحەممەدە و باوکی ئیدریسە جەددی عەبباسی ساحێب تەقدیسە نەسەبی بەرزی بە پایە و حورمەت لە «عبدالمناف» ئەگاتە حەزرەت وەفاتی فەرموو لە دووسەد و چوار یەعنی عومری ئەو گەیییە پەنجا و چوار قەبری مەعرووفە لە قەڕڕافەی میسر مەزاری عامە لە گشت دەور و عەسر ++++++++++++++++++++++