بە گەلێ دەلیل حەزرەتی ئەحمەد
لە ناو موڕسەلین ئەشرەفە و ئەمجەد
ھەر لەبۆ ئەو بوو گەلێ لە ئاسار
نەک لەبۆ باقی ڕوسولی ئەخیار
دەوامی بەعزێ موعجیزەکانی
وەکوو گەوھەری لەفزی قورئانی
دینی جامیع بوو بۆ زۆر عیبادەت
نەبوون بۆ باقی ئوممەت و میللەت
پارێزرا ھەموو ئوسووڵی دینی
لە شوبھە و تەحریف بە نائەمینی
شەرعی بەکار دێت بۆ ھەموو زەمان
دەعوەتی عام بوو بۆ ھەموو جیھان