ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢١٤. باسی بەعزێ سیرەتی گەورەی حەزرەت ﷺ
ھەتا نەفعی بێ مەوعیزە و ئیڕشاد
قەت مەیلی نەبوو بە زەجری عیباد
زاتێ «رَحْمَةً لِلْعالَمين» بێ
چۆن ئەبێ بەشەر لەو نائەمین بێ
زۆر لە قەبیلە و کۆمەڵی عەرەب
ھەر بە مەوعیزە گەیین بە ئەدەب
فەقەت کە چاریان نەکرا بە ئیڕشاد
دوژمن دەستیان کرد بە شەڕ و فەساد
ناچار بۆ نەشری ئیسلام و ئیمان
ئیزنی شەڕ درا لەگەڵ کافران
لەبەر شوجاعەت لە کاتی نەبەرد
ھەرگیز لە دوژمن پشتی ھەڵ نەکرد
چوون بە ڕۆح و گیان بۆ دین ناسر بوو
لە نۆ حەربەدا خۆیشی حازر بوو
بەدر و ئوحود و «مريسيع»، خەندەق
«قریظە» و خەیبر ڕاست و موحەققەق
لە فەتحی مەککە و حونەین و «طائف»
فەقەت بزانە ئەی برای عارف
ھەر بە تەئییدی قەزای سەماوی
مەککە بەبێ شەڕ ڕۆیینە ناوی
وا ئەبێ بۆ دین تەئیید و نوسرەت
گشت ئەمانە بوون دە ساڵەی ھیجرەت
ئەو بڕی ڕشتەی فەسادی بتان
بەو فەوتا ئیفساد لە بت پەرستان
بەو شکا ھێزی کوبباری عەرەب
دامەزرا پایەی زانین و ئەدەب
نەواندی پشتی بەدخواھانی دیندای
مەزران بەردی بناغەی یەقین
تەربییەتی کرد شاری و لادێیی
دەوار نشینی وشکی بەدەوی
بە ھۆش و کەماڵ گشت بوون بە ئینسان
بوون بە مەرکەزی دائیرەی ئیحسان
***
خوا ئەمری کرد بە پێغەمبەران
ئەگەر بیبینن پێی بێنن ئیمان
ئەگینا بڵێن بە ھەموو ئوممەت
حازر بن لەبۆ تەسدیقی حەزرەت
بۆیە نیشانەی ئەو شاھە گەورە
لە عھوودا بوو دەورە بە دەورە

پەراوێز edit