شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: بەیانی دەلیلی شەرەفی حەزرەت ﷺ بەسەر ئەنبیا و موڕسەلینا بە گەلێ دەلیل حەزرەتی ئەحمەد لە ناو موڕسەلین ئەشرەفە و ئەمجەد ھەر لەبۆ ئەو بوو گەلێ لە ئاسار نەک لەبۆ باقی ڕوسولی ئەخیار دەوامی بەعزێ موعجیزەکانی وەکوو گەوھەری لەفزی قورئانی دینی جامیع بوو بۆ زۆر عیبادەت نەبوون بۆ باقی ئوممەت و میللەت پارێزرا ھەموو ئوسووڵی دینی لە شوبھە و تەحریف بە نائەمینی شەرعی بەکار دێت بۆ ھەموو زەمان دەعوەتی عام بوو بۆ ھەموو جیھان ++++++++++++++++++++++