ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٠٢. قیرائاتی سەبعە
حەزرەت فەرموویە خوێندیەوە جیبریل
بە یەک قەرائەت لە کاتی تەنزیل
داوای زیادەم کرد لە لەھجەی قورئان
تا موناسیب بێ بۆ گشت قەومەکان
«قضاعه» و «تميم»، «كنانه» و «ثقيف»
«هوازن» و «هُذيل»، «قريش»ی شەریف
ئەویش خوێندیەوە ھەتا حەوت لەھجە
منیش وەرم گرت بەو نەوع و نەھجە
نەک ھەموو لەفزێ، بەڵکوو ھەندێکی
خوێندیەوە لەسەر شێوەی تایبەتی
ئەم جیاوازییەت بۆ ئەکەم مەعلووم
لەسەر بەیانی ئەربابی علووم
یا بە گۆڕانە لەبۆ حەرەکات
وەکوو لەفزی «بخل» لەسەر چوار جیھات
یا لە مەعنادا لەبەر تەرکیبات
وەک «فَتَلَقّي» ھەتا «كَلِمات»
یا حەرف و مەعنا بێسەرف و سوورەت
وەک «تَتْلُو» و «نَتْلُو» لەسەر بەسیرەت
یا سوورەت ئەڕوا و مەعنا ئەمێنێ
وەک «بَصْطَة» و «بَسْطَة» بە «صاد» و «سين»ێ
یا حەرف و مەعنا و سوورەت ئەبن گوم
وەکوو «أَشَدَّ مِنْكُمْ» و «مِنْهُمْ»
یا بە تەقدیم و تەئخیری مەکان
یاخود تەغییرە بە زیاد و نوقسان
لەبۆ ئەووەڵیان ئەڵێم نموونە
«فَيَقْتُلُونَ»، «وَ يَقْتُلُونَ»
نموونەی دووھەم «أَوْصي» و «وَصي»یە
ئەم تەفسیلاتە تەواو ڕەسایە
بەڵام ئیزھار و ڕووم و ئیددیغام
یاخود ئیختیلاف بە لەھجەی ئیشمام
ئیختیلافێک نین بۆ لەفز و مەعنا
سیفاتی لەفزن بۆ لەھجە و ئەدا
***
بەعزێ ئوستادی فەزڵ و دیرایەت
بۆ زەبتی جیایی لەفز و قیرائەت
ئەڵێ ئیختیلاف یا لە لەفزایە
بەبێ گۆڕانی مەعنا لەولایە
یا ئیختیلافە لە لەفز و مەعنا
دوو مەعنای سەحیح بە ئەسڵ و مەبنا
لێرا ئایەتێ وەکوو دوو ئایەت
مەعنا ئەبەخشێ لەسەر حەقیقەت
وێنەی «مالِكِ يَوْمِ الدّين» لەگەڵ
«مَلِكِ يَوْمِ الدّين» ئەی برای ئەفزەڵ
دوو مەعنا ئەدەن، ئەووەڵیان وایە
«خودا مالیکی ڕۆژی جەزایە»
موتەسەڕڕیفە لەسەر مەیلی خۆی
ئیعتیرازی کەس لایق نییە بۆی
مەعنای دووھەمیان «خودا پاشایە
چی ئەکا ئەیکا لەم ڕووی دونیایە»
مەیلی چی بکا ھەموو دێتە جێ
لەم دونیا ھیچی لە دەس دەرناچێ
***
بەڵام دوو مەعنا ئەمیان لەو جیا بێ
یەکێکیان «ئا» بێ و یەکێکیان «نا» بێ
لە قیرائەتا لەسەر ئیستیقڕا
نییە بە قسەی سەرجەمی قوڕڕا
«ابن قتیبە»ی عالمی کوردان
ئەڵێ لە کتێبی «مشكل القرآن»
بۆ ئیختیلافی خوێندنەوەی قورئان
دو ئیحتیمال ھەن بە عەقڵ و ویجدان
ئەووەڵ ئەمەیە دوو مەعنای سەریح
ئیفادە بکەن مەقبووڵ و سەحیح
ئەم نەوعە زۆرە لە لەھجەی قورئان
ھەر لەبەر زۆری نایەوێ بەیان
دووھەمەکەیان ئەوەیە کە وا
دوو مەعنا بدا یەک لە یەک جیا
ھەرگیز ئەم نەوعە نییە لە قورئان
سەد شوکر و سەنا بۆ زاتی یەزدان

پەراوێز edit