ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٠١. ئەو کەسانە کە ھەموو قورئانیان لەبەر بووە
زۆر کەس حافیز بوون بۆ ھەموو قورئان
«تميم الدّاري» و حەزرەتی «عثمان»
«عُبادە» باوکی مەشھوور بە سامیت
چوارەم حەزرەتی «زيد» کوڕی سابیت
«عبداللّه»ی کوڕی عەمری کوڕی عاس
«عبداللّه»ی کوڕی مەسعوودی خوا ناس
«اُبَي» کوڕی کەعب، حەزرەتی «مُعاذ»
لەگەڵ «ابوزيد» لە خەڵکی حیجاز
ئەو مەسحەفانە کە نیشان دران
لە پێش چاوانی شای پێغەمبەران
یەکەم مەسحەفی «ابن مسعود» بوو
مەسحەفی «ابي» دووھەم مەشھوود بوو
سێھەم مەسحەفی «زيد»ی بە لەھجە
حەزرەت ئەیخۆندۆ بەو نەوع و نەھجە
ھەر بە نەھجی ئەو جومھووری ئەسحاب
ئەیانخۆندەوە «احسن الكتاب»
بۆیە سددیق و عومەری فارووق
زەیدیان دیاری کرد بە شەخسی مەوسووق
بۆ نووسینەوەی قورئانی کەریم
لەپاش وەفاتی ڕەسوولی عەزیم
ھەروا عوسمانیش ئەوی ھەڵبژارد
کاتی خوێندنەوەی یەک خست بۆ عیباد
یانێ مومتاز بوو لە لیجنەی تەحریر
لەبۆ حەوت نوسخەی قورئانی کەبیر

پەراوێز edit