ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٠٠. فەسڵی سێھەم
فەسڵی سێھەمین بۆ ڕوکنی سێھەم
باوەڕە بەمە کە خودای عالەم
بە سەفارەتی جیبریلی ئەمین
کتێبی ناردووە لەبۆ موڕسەلین
سەد و چوار کتێب خاڵی بە یەقین
لە شوبھە و ئیلقای جینن و شەیاتین
دە لەبۆ «ئادەم»، پەنجا لەبۆ «شيث»
سی ھەناردووە بۆ سەری «ئیدریس»
دە بۆ «ئیبراھیم»، سەدە تەواوە
ئەم سەد کتێبە «صُحُف»یان ناوە
«تەورات» بۆ «مووسا»، «زەبوور» بۆ «داوود»
«ئینجیل» ھاتووە بۆ «عیسا»ی مەسعوود
دڵت تێک نەچێ لەوە موڕسەلین
خۆیان زۆرترن لە کتێبی دین
چوون بە شەریکی زۆر لە موڕسەلین
تەبلیغیان کردووە کتێبێکی دین
ئەعلای ھەموویان «قورئان»ی موبین
ھات بۆ موحەممەد «ختم المرسلين»
لە بیعسەتەوە تا کاتی وەفات
بە بیست و سێ ساڵ لەسەر لزووم ھات
جار جارێ ئەھات حەزرەتی جیبریل
بە ڕەنگی دیحیە بۆ وەحی و تەنزیل
جار جار نەی ئەدی و ھەر دەنگی ئەھات
وەکوو دەنگی زەنگ لە ڕووی سەر بیسات
بەم نەوعە وەحیە زۆر مانوو ئەبوو
غەرقی ئارەقی بێن خۆشی ئەبوو
جارێ نیو ئایەت، جارێ یەک ئایەت
یا لەوە زیاتر لەسەر کیفایەت
پێنج یا دە ئایەت یا ھەمووی سوورەت
بە وێنەی «كوثر، اخلاص» و «تبّت»
جا ئەگەر لەناو یارانا ئەبوو
بۆی ئەخۆندنەوە تەواو زوو بە زوو
یا لەماڵ بوایە زوو ئەھاتە دەر
یاران لەو وەحیە ئەبوون باخەبەر
مەعلوومی ئەکرد جێی ئایەتەکان
ھەم جێگای سوورەت بە ڕوتبە و مەکان
کاتێ «بسم اللّە»ی بۆ نازڵ ئەبوو
ئەی زانی سوورەی پێشوو تەواو بوو
سوورەتێکی کە ھاتووەتە مەیدان
لەبۆ تەبلیغی موکەللەفەکان
خۆلاسەی کەلام تەرتیبی قورئان
ھەر بە حەزرەت بوو، بیزانە جوان
دەخڵی ھیچکەسێ لەوانا نییە
ھەمووی بە وەحیە و ھەر تەوقیفییە
ھیچ دەستیان نەبرد سددیق و عوسمان
لەبۆ تەرتیب و مەنھەجی قورئان
سددیق نووسییەوە ئایەت بە ئایەت
جەمیعی قورئان لەبەر ویقایەت
عوسمان خوێندنی قورئانی یەک خست
دەرگای جیاوازی قورئان خوێنی گرت

پەراوێز edit