ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٩٩. باسی جیننی بە موناسەبەی مەلائیکەوە
بە موناسەبەی باسی فریشتە
باسی «جِن» ئەکەم بۆ ڕێکی ڕشتە
«جیننی» لای عەرەب، «پەری» لای عەجەم
دروست کراون لە ئاگر سەرجەم
ماددەی لەتیفن ئەمما بە ئەشکاڵ
خۆیان دەرئەخەن بەپێی وەزع و حاڵ
بە وێنەی ئینسان نێر و مێدارن
ساغ و نەخۆش و نوستوو و بێدارن
گشت موکەللەفن بە فیعلی تاعەت
بە تەرکی کوفر و گوناح و بیدعەت
ھەموو موتیع نین وەکوو فریشتە
موتیع و عاسین لەسەر دوو ڕشتە
شەیتان لە جیننە و ھەموو شەیاتین
شەیتان مەشرەبن، سەرکێش و بێدین
بە جیننی سەرکێش کوردان ئەڵێن دێو
دێو بە وەسوەسە دڵ ئەکا پەشێو
نەفسی ئینسانیش عەدووی ئینسانە
بۆیە موتیعی ئەمری شەیتانە
پەنا بە خودای ڕەحیم و ڕەحمان
لە ھەوای نەفس و لە ئەغوای شەیتان
مەلائیکە و جین بۆ ئەم عیبادە
نابینرێن مەگەر بە «خَرْق العاده»
لەبۆ ئەنبیا و ئەولیای کیڕام
لەبەر تەبلیغ و تەربییەی ئەنام
ئەم قسە ڕاستە وەربگرە لە من
عالم نین بە غەیب مەلائیکە و جن
بە قەد ئەو قووە خودا پێی داون
لە کائیناتا ڕەفتار ئەتوانن
دە جین ناتوانێ بێ ئیزنی خودا
لە ھیچ گیاندارێ زەرەرێ بدا
ھەموو ئەسیری تەئسیری خودان
ھەموو تەسخیری تەقدیری خودان
بەوێنەی ئینسان جیننیش بە عادەت
ئەبن بە سەبەب بۆ شەڕ و زەحمەت
بە ئیغوائات و بە ئیلقای خەیاڵ
لە پڕ و پووچ و ئەفکاری بەتاڵ
بۆ دەفعی ئەوە بە ئەمری خودا
لە نەزغەی جیننی «فاستَعِذ بِاللّه»
بە دەئبی حەزرەت بە ویرد و ئەزکار
خۆت بپارێزە لە شەڕی ئەشرار
چونکی پێویستە بۆ ئەشیا ئەسباب
لەگەڵ تەوەککول بە خودای وەھھاب

پەراوێز edit