ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٩٦. تەفسیلی سیفاتی
حەیات وەسفێکە مەنشەئی عیلمە
مایەی ئیرادەی خودای بە حیلمە
بە بونیە و مەزاج ئیحتیاجی نییە
لە قیاس لەسەر ئێمە بەرییە
ھەروەھا باقی سیفەتانی زات
قیاس ناکرێن لەسەر ماددیات
بەڵام نموونەی سیفاتی زاتە
ئەو سیفەتانە کە تۆ لەلاتە
***
عیلم وەسفێکە بەو ئەبێ مەعلووم
ھەرچی بێتە دڵ مەوجوود و مەعدووم
داگرە لەبۆ ھەموو مەراتب
لە موستەحیل و مومکین و واجب
عیلمی بە حاڵی باقییە و سابت
ھەرچەن ئەگۆڕێ عەلاقەی بۆ شت
بە شوێنی عیلما ئیرادەی خودا
جیا ئەکاتەوە یەکێ لە دوولا
ئینجا قودرەتیش باش ڕووی تێ ئەکا
بەپێی ئیرادە ئیجادی ئەکا
قودرەت ئیش ئەکا لە مومکیناتا
نەک لە واجب و مومتەنیعاتا
***
سەمع و بەسەریش بیستن و بینین
وەھا لایق بێ بۆ خوای عالەمین
دەنگی پێی مێر و زەڕڕە لە ناو چاڵ
دیارن لای خودای خاوەنی کەماڵ
بە وێنەی ناڵەی ناڵ لە زبرانا
یا گڵۆپی بەرق لە ناو شاران
***
کەلام لە عورفی عولەمای قودسی
ئیستیعمال ئەکرێ بۆ لەفزی و نەفسی
کەلامی لەفزی لەفزێکە وەھا
ئیفادە بکا مەقسوود و مەعنا
کەلامی نەفسی سیفەتێکە وا
مەبدھء بێ لە بۆ ئەلفاز و مەعنا
کەلامی لەفزی زیددی سکووتە
سکووتی زاھیر کە لات مەزبووتە
کەلامی نەفسی زیددە بۆ سکووت
یانێ سکووتی باتینی مەزبووت
وێنەی ئەمانەت لێ مەعلووم بکەم
یەکێ لە دڵا خامۆشە و ئەبکەم
یەکێ مەفھووم و مەعنای بە جۆشە
کە چی زمانی لاڵ و خامۆشە
کەلامی نەفسی ئیزافەی بۆ حەق
یانێ سیفەتە بۆ فەردی موتڵەق
بەری لە لەھجە و ئەسوات و حەرفە
بەری لە وەزعی لوغەت و عورفە
سیفەتی خاسە و قەدیم و زاتی
بەسیتە وەکوو باقی سیفاتی
***
کەلامی لەفزی ئەخوێنرێتەوە ھەم لەبەر ئەکرێ و ئەنووسرێتەوە
بە عیبری ئەبێ و ھەم بە سەریانی
ھەم بە عەرەبی و لەفزی قەحتانی
ئیزافە ئەمە مەعناکەی وایە
کە ھەر بە خەلقی زاتی خودایە
ھەموو لە لەوحا سەبت کراون
بۆ کاتی تەنزیل تەرتیب دراون
کە مەیلی کردووە بۆ وەحی و تەنزیل
بە ئیلقای ڕۆحی داویە بە جیبریل
بەم ئیعتیبارە کەسرەتی ھەیە
ئەم عەرەبییە و ئەوە عیبرییە
بەعزێ «فَصيح»ە و بەعزێکی «افصَح»
بەعزێ «واضِح»ە و بەعزێکی «اوضَح»
بەعزێ موعجیزە بۆ جینن و ئینسان
وەکوو ئایاتی بێوێنەی قورئان

پەراوێز edit