ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٨٦. سوننەتەکانی حەج
سوننەتی حەجە پێش چوونە ئیحرام
غوسڵ و دوو ڕکات «سنّة الإحرام»
«لَبَّيكَ لَبَّيْك» پاش چوونە ئیحرام
بە سیدق و ئیخلاس بۆ خودای عەللام
«طواف القدوم» بە نەھجی مەعرووف
کە چوویتە مەککە پێش فیعلی وقووف
سوننەتە ئیفراد قورسە بە میزان
لە تەمەتتوع و لە وەزعی قیڕان
لەپاش تەوافی «بيت اللّه»ی عەزیم
دوو ڕکات لە پشتی جێگەی ئیبراھیم
پاش حەج سوننەتە بۆ دەسەی حەجاج
زیارەتی مەرقەد شای ساحێب میعراج
ڕوو بکاتە جێگەی ئەو شاھی دینە
بکەوێتە ڕێ لەبۆ مەدینە
سەڵەواتی زۆر بەڕێوە بدا
لەسەر سەییدی «فخر الأنبيا»
ئەجزای ئەندامی بکا بە دەماخ
بۆ بۆنی خۆشی شای ڕوخسار گوڵباخ
دڵ بگرێ وێنەی مینای زەڕەبین
بۆ ڕۆژی ڕۆحی «فخر المُرسلين»
کە گەیشتە شار با خۆی بشۆرێ
لە بیری «حرّه» و جلی بگۆڕێ
کە چووە مزگەوت حەجاجی ڕەھبەر
دوو ڕکات نوێژ بکا لە پاڵی مینبەر
لای ڕاستیەوە بێ کۆڵەکەی مینبەر
وا بوو وەستانی حەزرەتی سەرەوەر
ئینجا بێتە لای «روضه»ی شەریفی
ڕوو بکاتە قەبری پاک و نەزیفی
ڕاوەستێ بە شەرم بۆ ساحێب مەقام
تەقدیمی بکا سەلات و سەلام
بپاڕێتەوە لە خودای عالەم
بۆ بەرزی پایەی حەزرەتی خاتەم
سکاڵا بکا بۆ گوناھی خۆی
بەڵکوو خوداوەند ڕەحمێ بکا پێی
جا بێتە دواوە گەزێ بە تەحقیق
بۆ مواجەھەی فارۆق و سددیق
زوو سەلام بکا لە ھەردوو شەیخەین
بووبەکر و عومەر ساحێب عیلم و عەین
بپاڕێتەوە لە خودای ئەکبەر
بۆ بەرزی پایەی بووبەکر و عومەر
باقی خولەفا و سائیری ئەسحاب
ھەم ئال و بەیتی شای عالی جەناب
ھەم دوعا بکا بۆ بەرزی ئیسلام
بۆ ئەھلی سەڵاح، خەواس و عەوام
بپاڕێتەوە بۆ ئیسڵاحی عام
لەبۆ تەوفیقی دائیرەی ئیسلام
ئینجا بێتەوە بە ئاگاداری
خۆی بپارێزێ لە شەرمەساری
بەڵکوو بەو نوور و سیمای شیرینە
وەری گرتووە لەو ڕوکنی دینە
بمێنێتەوە ھەتا قیامەت
چرای ئیمانی ساغ و سەلامەت
***
ئەمە پێنج فەسڵەی ئەرکانی ئیسلام
لە بابی ئەووەڵ گەیشت بە خیتام

پەراوێز edit