ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٨٧. بابی دووھەم
جا با دەست بکەین بە بابی دووھەم
بە تەوفیقی خوای عەللامی ئەکرەم
الاْءيمانُ أَنْ تُؤْمِنَ بِاللّهِ وَ مَلائِكَتِهِ وَ كُتُبِهِ
وَ رُسُلِهِ وَ بِالْيَوْمِ الاْخِرِ وَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَ شَرِّهِ
بابی دووھەم مان شەش فەسڵە عەیان
ئەرکانی ئیمان بۆت ئەکەم بەیان
ئیمان بە خودا ھەم بە فریشتە
پێغەمبەرانی عالی سروشتە
بەو کتێبانەی جیبریلی ئەمین
ھێنانی بە حەق لەبۆ موڕسەلین
بە قیامەت و بە قەزا و قەدەر
لەسەر فەرموودەی ئەعلای پێغەمبەر
ئەم ئەرکانانە ئوسووڵی دینن
مایەی ڕزگاری گشت موئمینینن
لە پێشا باشە باسێ لە ئیمان
تا بەعزێ مەقسەد دەرکەوێ لێمان

پەراوێز edit