ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٨٥. چی حەرام ئەبێ بە ئیحرام؟
کاتێ داخڵ بووی بە شێوەی ئیحرام
لێت مەمنووع ئەبێ شەش فەرمان تەمام
ئەووەڵ پۆشینی دووراوێکی وا
کە دەورە بدا بە لەشی تۆدا
یا بە یەک ئەعزا لە ئەعزاکانت
وەکوو سەر یا دەست یاخود پێکانت
ئەمما قەی ناکا کە بکەیتە مل
قایشی شیر و کیف و حەمایل
یاخود پشتێنێ ببەستیتە پشت
تێی ھاوی پارە و پێویستی خۆت گشت
یا ئەو ئیزارە پێچاویەتە خۆی
گرێی لێ بدا تا ڕاوەستێ بۆی
ئەمما ڕیداکەی نابێ گرێدا
نابێ بە دەرزی تەقەڵی لێدا
ھەروا مەمنووعە پۆشینی ڕووی ژن
نەک باقی ئەعزا، گوێ بگرە لە من
دووھەم مەمنووعە لە ئەھلی ئیحرام
بۆن خۆشی لەبۆ لیباس و ئەندام
سێھەمین چەوری لەبۆ ڕیش و سەر
لەو ئیحرامەدا ھەیەتی زەرەر
چوارەم بڕینی نینۆک و مووە
لە موددەی ئیحرام لێت مەمنووع بووە
پێنجەمین نابێ حەیوانێ بگرێ
لە وەحشی و بەڕی کە گۆشتی بخورێ
ئەمانە مەنعن لە کاتی ئیحرام
فیدیەیان ئەوێ بە دینی ئیسلام
شەشەم جیماعە لە کاتی ئیحرام
بەتاڵ ئەکاتۆ حەجت بە ناکام
ھەرچەن واجبە ئیتمامی عەمەل
واجبە فیدیە و قەزای موستەعجەل

پەراوێز edit