ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٨٤. بە چەن جۆر حەج و عەمرە ئەکرێن؟
ئەم حەج و عەمرە ئەکرێن بۆ عیباد
بە سێ تەریقە، ئەفزەڵیان «اِفراد»
ئیحرام ببەستێ بۆ حەجی شەریف
لەسەر میقاتی مەعلوومی زەریف
پاش حەج بڕواتە خاریجی حەرەم
ئیحرام ببەستێ بۆ عەمرە بێغەم
دووەم «قِران»ە بۆ ھەردوو یەک جار
ئیحرام ببەستێ و دەس بکا بە کار
سێھەم «تمتّع» بەم نەوعە ئینسان
ئیحرام ببەستێ بۆ عەمرە جوان
لەپاش عەمرەکەی بە حوسنی مەنھەج
ئیحرام ببەستێ لە مەککە بۆ حەج
ئەھلی تەمەتتوع فەرزە سەر ببڕێ
حەیوانێکی ساغ بزنێ یا مەڕێ
حەوت یەکی گایێ یاخود وشترێ
جێگەی حەیوانێ سەربەخۆ ئەگرێ

پەراوێز edit