ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٨٢. ئەرکانی حەج چەندێکە؟
ئەرکانی شەشن، ئەووەڵیان ئیحرام
قەسدی داخڵ بوون لە حەجی ئیسلام
دووھەم وەستانی خاکی عەرەفات
با کەمتریش بێ لە موددەی سەعات
پاش وەختی زەوال لە ڕۆژی نۆھەم
تا بەرەبەیان لە ڕۆژی دەھەم
سێھەم تەوافی «بیت اللّە»ی ئەکرەم
لەبەر فەرموودەی خواوەندی عالەم
چوارەمین سەعیە، یانێ ڕاکردن
نەک بە دەستووری خۆ ماندوو کردن
لە نوقتەی سەفا تا نوقتەی مەروە
بە سیدق و سەفا، بە زەوق و جیلوە
پێنجەم تاشینە یا قرتانی موو
شەشەم تەرتیبە وەکوو مەعلووم بوو
ھەر ڕوکنێ بۆ حەج مەشموولی ئەمرە
بێجگە لە وەستان، ڕوکنە بۆ عەمرە
ئەرکانی تەواف حەوتن براکەم
بۆت بەیان ئەکەم ببە خاترجەم
یەکەم بێتە جێ لەپاش عەرەفات
لە شەو و ڕۆژی جەژنی بێئافات
پاکی بەدەن و پۆشینی عەورەت
پاکی لە حەدەس، ھەم لە جەنابەت
حەوت دەورە ئەم سەر «حجر الأسود»
لای چەپتەوە بێ «بيت اللّه»ی ئەمجەد
ھەر ڕوکنێ فەوتا نوسوک بەتاڵە
پێویستە قەزایش لەپاش ئەو ساڵە

پەراوێز edit