ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٧٧. ڕۆژوو نەگرتن بۆ کێیە و شەرتی چییە؟
ڕۆژوو نەگرتن تەجویزی ئەدرێ
بۆ موسافرێ دوو مەنزڵ ببڕێ
ھەم بۆ نەخۆشی بە ئێش و ئازار
ئیجازە ھەیە شەرعەن بۆ ئیفتار
ھەروەھا حائیض ھەم شەخسی مەحسوور
بۆ ئیشی گران ناچار بێ و مەجبوور
«تُحفە» بھێنە و بیخوێنەرەوە
ئەم مەقسوودانە لێک بدەرەوە
لەپاشا قەزا بەبێ کەفارەت
لازمە بۆیان بەپێی شەریعەت
ژنی حامیلە یا ژنی شیر دەر
بۆ حەمڵ و مناڵ ببینێ زەرەر
فەرزە لەسەریان ئیفتار و قەزا
فیدیەش لازمە بۆ ئەجر و جەزا
پیر و نەخۆش و پیاوی شلەپەت
ھەر فیدیە ئەدەن بیگرە گوێچکەت

پەراوێز edit