ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٧٦. سوننەتی ڕۆژوو
تەعجیلی ئیفتار شەرعەن سوننەتە
کە خورما نەبوو ئاو بێمننەتە
لە جەماعەتا نوێژی تەراویح
جێبەجێ بکە بە نەھجی سەحیح
بە شەو بێدار بە ھەتا ئەتوانی
مەخسووس شەوانی نیوەی پایانی
«لیلة القدر»یش زۆر بەناوبانگە
خێری ئەوەندەی یەک ھەزار مانگە
لە تاقەکانی دە ڕۆژەی ئاخیر
لە سەری ھەیە حەدیسی زاھیر
بۆیە گوم کرا وەختی بە تەعیین
زۆر کۆشش بکەی بۆ ڕەفتاری دین
ئەعلای سوننەتی مانگی ڕەمەزان
سەدەقە و خێرە و خوێندنی قورئان
حەزرەتی خاتەم وەکوو بای شەماڵ
خێری ئەگەیی بە شەخسی بێحاڵ
تەئخیری پارشێو ھەروا سوننەتە
سەراسەر فەزڵ و خێر و حیکمەتە
***
ئەمە بوو زاھیر ئادابی ڕۆژوو
ئەمما پێت ئەڵێم حاڵی ببە زوو
ڕۆژووی حەقیقی بۆ گشت ئەعزایە
چوون غایەی ڕۆژوو خێر و تەقوایە
باش بپارێزە دەم و گوێچکە و چاو
لە قسە و باس و نەزەری خراو
بە دەست و بە پێ قەت زەرەر نەدەی
ئیحسانی ڕۆژووت بە بادا نەدەی
دڵت بە یادی خوا ئاوا بێ
دەمت مەشغووڵی زیکری خوا بێ
ئەوەندە بنوە گیانت ڕەحەت بێ
ئیتر با ئیشت ھەموو تاعەت بێ
خۆلاسە ڕۆژوو خاسی خوایە
«الصِّيامُ لي» مەعناکەی وایە
ئەگەر ڕەمەزان وا ببەیتە سەر
ئەگەی بە ڕەزای خەللاقی ئەکبەر

پەراوێز edit