شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ڕۆژوو نەگرتن بۆ کێیە و شەرتی چییە؟ ڕۆژوو نەگرتن تەجویزی ئەدرێ بۆ موسافرێ دوو مەنزڵ ببڕێ ھەم بۆ نەخۆشی بە ئێش و ئازار ئیجازە ھەیە شەرعەن بۆ ئیفتار ھەروەھا حائیض ھەم شەخسی مەحسوور بۆ ئیشی گران ناچار بێ و مەجبوور «تُحفە» بھێنە و بیخوێنەرەوە ئەم مەقسوودانە لێک بدەرەوە لەپاشا قەزا بەبێ کەفارەت لازمە بۆیان بەپێی شەریعەت ژنی حامیلە یا ژنی شیر دەر بۆ حەمڵ و مناڵ ببینێ زەرەر فەرزە لەسەریان ئیفتار و قەزا فیدیەش لازمە بۆ ئەجر و جەزا پیر و نەخۆش و پیاوی شلەپەت ھەر فیدیە ئەدەن بیگرە گوێچکەت ++++++++++++++++++++++