ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٦٦. زەکاتی بزن و مەڕ
ھەر نەوعێکت بوو لە بزن و لە مەڕ
سەرێکی ئەدرێ کە بوو بە چل سەر
ئەگەر بزنت دا فەرزە دوو ساڵێ
ئەگەر خۆ مەڕ بوو باشە یەک ساڵێ
سەد و بیست و یەک حەقی دوانە
بۆ دووسەد و یەک واجب سیانە
لە چوارسەد سەرا واجب چوارە
ئەوجا بۆ سەد سەر سەرێ قەرارە
بۆ زەکات ناشێ عەیبدار و نەخۆش
بەرخ و کارژەلە، ئەی برای بە ھۆش
مەگەر نیسابی لە ساڵابمرێ
جا لە بەچکەکان زەکاتیان ئەدرێ
مەسەل کە چل سەر کاریان لێ ببێ
لە عەینی ساڵا دایکیان بمرێ
لەم چل بەچکەدا بەچکەیێ ئەدرێ
ساڵی دایکیشیان بۆ حیساب ئەکرێ
یا چل کار بکڕێ و ساڵ بەسەرا بێ
ھەر لەو بەچکانە زەکاتیان ئەدرێ
چوارسەد سەر بزن لە ساڵا بزێ
چوار بزن و چوار کار بۆ زەکات ئەدرێ

پەراوێز edit